زهبورهكان ٦٧: ١ - ٦٨: ٣٥
Manage episode 438335575 series 3425855
コンテンツは Dr. J. Vernon McGee によって提供されます。エピソード、グラフィック、ポッドキャストの説明を含むすべてのポッドキャスト コンテンツは、Dr. J. Vernon McGee またはそのポッドキャスト プラットフォーム パートナーによって直接アップロードされ、提供されます。誰かがあなたの著作物をあなたの許可なく使用していると思われる場合は、ここで概説されているプロセスに従うことができますhttps://ja.player.fm/legal。
زهبورهكان ٦٧: ١ - ٦٨: ٣٥
- 1با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،
- ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،
- 2تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،
- ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.
- 3ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
- با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
- 4با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،
- چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و
- ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.
- 5ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
- با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
- 6ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،
- خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.
- 7خودا بەرەکەتدارمان دەکات،
- سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.
زهبورهكان ٦٨
- 1با خودا هەستێت، با دوژمنانی پەرشوبڵاو ببنەوە!
- با ناحەزانی لە ڕووی هەڵبێن!
- 2وەک بەباکردنی دووکەڵ بەبایان بکەیت،
- وەک توانەوەی مۆم لەبەردەم ئاگر،
- با بەدکارانیش لەبەردەم خودا لەناوبچن.
- 3بەڵام با ڕاستودروستان لەبەردەم خودا شاد و دڵخۆش بن،
- لە خۆشییان شاگەشکە بن.
- 4گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن،
- ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە،
- ناوی یەزدانە،
- لەبەردەمی دڵشاد بن.
- 5باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان،
- خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی.
- 6خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات،
- بەندکراوەکان ئازاد دەکات،
- بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن.
- 7ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد،
- کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت،
- 8زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد
- لەبەردەم خودا، خودای سینا،
- لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل.
- 9ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند،
- میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد.
- 10کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن،
- خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد.
- 11پەروەردگار فەرمانی دا و
- کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن:
- 12«پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن!
- ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن،
- 13تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن،
- باڵی کۆترە لە زیو هەڵکێشراوەکەم و
- پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.»
- 14کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد،
- وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن.
- 15چیای باشان چیای خودایە،
- چیای باشان چیای فرە لووتکەیە.
- 16ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە
- کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت،
- بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟
- 17گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە،
- پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا.
- 18ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی،
- دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد،
- دیاریت لە خەڵک وەرگرت،
- تەنانەت لە یاخییەکانیش،
- ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت.
- 19ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان،
- ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت.
- 20خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە،
- لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە.
- 21بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە،
- تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن.
- 22پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە،
- لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە،
- 23بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت،
- زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.»
- 24ئەی خودایە، کەژاوەی تۆیان بینی،
- کەژاوەی خودا و پاشای من بەرەو پیرۆزگا.
- 25گۆرانیبێژەکان لەپێشەوەن و ساز لێدەرەکان لە دواوە،
- کچۆڵە دەف لێدەرەکان لە ناوەڕاستیان.
- 26لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی خودا بکەن،
- ئەی ڕەچەڵەکی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن.
- 27ئەوەتا هۆزی بنیامینی بچکۆڵە پێشەوایانە،
- کۆمەڵێک سەرکردەی یەهودا،
- سەرکردەکانی زەبولون و نەفتالی.
- 28ئەی خودایە، تواناکەتمان بۆ دەربخە،
- ئەی خودایە، پاڵپشتیت دەربخە، هەروەک بۆ ئێمەت کرد.
- 29لە پەرستگاکەتەوە، لە ئۆرشەلیم،
- پاشاکان دیاریت پێشکەش دەکەن.
- 30سەرزەنشتی گیانداری ناو قامیشەڵان بکە،
- ڕەوە گا و گوێرەکەی گەلان،
- تاکو بە ملکەچییەوە پارچە زیو پێشکەش بکات.
- ئەو گەلانەی حەزیان لە شەڕە، پەرتیان بکە.
- 31باڵوێز لە میسرەوە دێن،
- کوش دەستی خۆی بۆ خودا درێژ دەکات.
- 32ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن،
- مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن،
- 33بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین،
- ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە.
- 34با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت،
- ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە،
- ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە.
- 35خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت،
- خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی.
- ستایش بۆ خودا!
646 つのエピソード